zagros news agency

 

ئینتفاز قەنبەر، سیاسەتمەداری عێراقی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا پەردە لەسەر گەندەڵییەكانی بواری دارایی لە عێراق هەڵدەماڵێ و ئاماژە بەوە دەكات گەورەترین دیارنەمانی پارە لە بانكی ڕافیدەین ڕووی داوە.

قەنبەر دەڵێت: “بەپێی زانیاریی ورد و باوەڕپێكراو، 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە بانكی ڕافیدەین دیار نەماوە، ئەمەش هەموو دزیی بەرنامەبۆداڕێژراوە و لەناو دەوڵەتدا دەكرێ، هەموو هۆكارەكەی كەمتەرخەمیی دیوانی چاودێریی داراییە.”

دەشڵێ: “تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هاوكاری پرۆسەكەیە، دەنا چۆن دەبێ بۆ ماوەی 9 ساڵ پرۆسەی دارایی بانك پێداچوونەوەی بۆ نەكرێت و بەردەوام بێت، ئەمە لە كاتێكدا بەپێی یاسا دەبێ هەموو ساڵێك دیوانی چاودێریی دارایی پێداچوونەوە بە مامەڵەكانی بانكدا بكات، هاوكات دەبێ لەڕێگەی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانەوە، بەشێوەیەكی شەفاف و ئاشكرا پێداچوونەوە و چاودێری بكرێن.”

ئاماژەی بەوەش داوە: ئەوەی وەزارەتی دارایی و تەیف سامی دەیكات، ئەوەیە كە ڕێگە نەدرێ نە دیوانی چاودێریی دارایی و نە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی پێداچوونەوەی بە مامەڵەكانی بانكی ڕافیدەین بكات، تەیف ناتوانێ ئەم گەندەڵییە بكات، ئەگەر تۆڕێكی بەرفراوانی گەندەڵی لە دەوروبەری نەبێت.

جێی باسە تاوەکوو ئێستا نە بانکی رافیدەین و نە وەزارەتی دارایی ئێراق، وەڵامی ئەم قسانەی ئینتیفاز قەنبەریان نەداوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبارەی یەختە نوقومبووەکە زانیاریی نوێ ئاشكرا كرا

سەڵاح

نێردراوی ترەمپ: عێراق پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی هەیە

یاسین

ژماره‌یه‌ك کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

سەڵاح