ڕۆژی چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند گراند پارکێکی ئیکۆلۆژی و کولتووری له شاری هه‌ولێر دروست ده‌کرێت که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و کولتووری هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشبڕکێی دیزاینکردنی پڕۆژه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بانگهێشت ده‌کرێن تا 20ی ئابی 2025 بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌کانی به‌شداربوون سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بکه‌ن.
به‌پێی ئاگادارییه‌که‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئامانجی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه، دروستکردنی پارکێکی ئیکۆلۆژی و به‌رچاوه که وه‌ک شوێنێکی به‌رده‌وام (Sustainable) و کولتووری و ئیکۆلۆژی خزمه‌ت ده‌کات، دیدگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی سرووشت و کولتووری هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگەیاندووە ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژکارییه‌ی ئاره‌زوومه‌نده له‌م پێشبڕکێیه‌دا به‌شداری بکات، پێویسته پێش ڕێکه‌وتی (20/8/2025) له کاتی ده‌وامی فه‌رمیدا له‌نێوان کاتژمێر (8:30ی به‌یانی تاکو 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ)، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بکات.
گشت نووسینگه ئه‌ندازیارییه تۆمارکراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دەتوانن لەم پێشبڕکێیەدا بەشدار بن و خه‌ڵاتی دارایی ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌که‌م.

