ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی ئابی 2025، مێدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له شارێكی عێراق، پیاوێك به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی به‌نێو چێشتخانه‌یه‌كدا كرد.
ئاشكرا كراوه كه كه قه‌زای ئه‌لحه‌ی له پارێزگای واست، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان پیاوێك و خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك دروست بووه و پاشان پیاوه‌كه چه‌كی هێناوه و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ته‌قه‌ی به‌نێو چێشتخانه‌كدا كردووه و سه‌رئه‌نجام دوو كه‌سی له‌نێو چێشتخانه‌كه‌دا بریندار كرد كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 14 ساڵه و ئه‌ویتریشان 51 ساڵه.

