zagros news agency

ئێران: حەشدی شەعبی بەهێزتر بووه

 

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەبولفەزل شکارچی، رایگەیاند، بەرەکانی مقاوەمه لە ناوچەکە، لەوانەش حزبوڵڵای لوبنان، حەماس، ئەنساروڵڵای یەمەن و حەشدی شەعبیی عێراق، بەهێزتر لە جاران چالاکی دەکەن و ئەو هێزانە هەماهەنگتر و یەکگرتووترن لە جاران.

شکارچی گوتی: بەرەی مقاوەمه لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا بە خۆڕاگری دەمێنێتەوە و رێگە نادات هیچ هێرشێک بێ وەڵام بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەهیدکردنی فەرماندە و چەکدارانی ئەم بەرەیەی لاواز نەکردووە، بەڵکو توانا و ئیرادەی رووبەڕووبوونەوەی زیاتر کردووە.”

شکارچی جەختی لەوە کردەوە کە “هەر هەڕەشەیەک بە وەڵامێکی توند لە بەرەی مقاوەمه بەرەوڕوو دەبێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکاتەوە

سەڵاح

سبەی کەشوهەوا سەخت دەبێت

یاسین

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بابل… ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ره‌تیان كرده‌وه‌ ده‌ستیان هه‌بووبێت

سەڵاح