نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینیان تۆمار کردوە .
ئەمڕۆ دووشەممە، بەراورد بە رۆژی ڕابردو نرخی نەوتی برێنت 52 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوكات، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 58 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 63 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا .
کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ترەمپ و پووتین لە ئالاسکا لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی ئەمریکا 12 رۆژ مۆڵەتی دابووە پووتین بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بهێنێت و هەڕەشەی تووندکردنەوەی سزاکانی کردبوو.

