zagros news agency

بەهۆی بێئاوی پرۆژەی ئاوی بەدعا وەستا

 

پەرلەمانتار مستەفا جەبار سند، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پەمپکردنی ئاو لە پڕۆژەی بەدعا لە پارێزگای بەسرە بە تەواوی وەستاوە، دوای ئەوەی یەدەگی ئاو بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی.

دووشەممە، 11ـی ئابی 2025، مستەفا جەبار سند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بڵاوی کردەوە، “دوای ئەوەی یەدەگی ئاوی پرۆژەی بەدعا بۆ نزمترین ئاستی دابەزی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەسرە ڕاگرتنی پەمپکردنی ئاوەکەی بەتەواوی ڕاگەیاند، هۆشداریشی دا لە کاردانەوەی قەیرانەکە و دابینکردنی ئاوی پارێزگاکە.

دەمێکە قەیرانی ئاو بەرۆکی بەسرەی گرتووە و دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتیان بووەتە کێشەیەکی درێژخایەن و چارەسەر نەکراو، دیارترینیان دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانە کە لە پارێزگای زیقارەوە دێت و دەڕژێتە ناو پڕۆژەی ئاوی بەدعا.

لە ساڵانی ڕابردوودا، ناڕەزایەتی بەرفراوان لەسەر پیسبوونی ئاو و بەرزی ئاستی خوێ لە پارێزگای بەسرە هەبوو. دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی جەختیان دەکردەوە، دابەزینی ئاستی ئاو هەڕەشە لە نەمانی ئاوی خواردنەوە بۆ ملیۆنان دانیشتووی پارێزگاکە دەکات. ئەمەش پێویستی بە چارەسەری بەپەلە و پڕۆژەی بەدیل هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە.”

پڕۆژەی ئاوی بەدعا، پڕۆژەیەکە ئاو بۆ شارەکانی ناسریە و بەسرە دابین دەکات، پرۆژەکە دەکەوێتە پارێزگای بەسرە و بە سەرچاوەیەکی سەرەکی دابینکردنی ئاو بۆ ئەو بەسرە و ناسرییە دادەنرێت.

هەروەها پڕۆژەی ئاوی بەدعا بۆ پڕۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی سنوورەکە بەکار دەهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەلی خامنەیی: پێشنیازەکەی ئەمەریکا دژی دروشی تارانە

سەڵاح

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانەوە

یاسین

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو

یاسین