جود بێلینگهامی ئەستێرەی ئینگلیزی هیڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی بەدەست ئازارێکی زۆرەوە دەیناڵاند لە شانیدا،کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023ـەوە تووشی پێکان بوو بوو لە شانیدا و لە ڕێی چارەسەری کاتیەوە خۆی بەدوور گرت لە نەشتەرگەر،بەڵام لە کۆتاییدا قەراری نەشتەرگەریدا و لەدوای مۆندیالی یانەکان نەشتەرگەریەکەی ئەنجامدا.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەسەر کاتی گەڕانەوەی ئەستێرەکەی مێرێنگی بڵاوی کردۆتەوە بێلینگهام لە سەرەتاکانی مانگا 11ی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە یاریگاکان و پێویستی بە پشووێکی درێژە تاکو ئەو پێکانەی دووبارە نەبێتەوە.
بێلینگهام ئێستا لە وڵاتی جامایکایە و پشووەکانی لەوێ بەسەر دەبات و بەهۆی پێکانەکەشیەوە ناتوانێت بەشداری بەشێکی یاریەکانی سەرەتای وەرزی لالیگا بکات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ چەند یاریەکی چامپیۆنزلیگ بەم واتایەش هێشتا بێلینگهام دوو مانگی تری دەوێت بۆ مانەوە لە چوارچێوەی پێکانەکەی
“سەرکار ڕێبوار”

