zagros news agency

نەمسا؛ سزای سێ ساڵ زیندانیکردن بەسەر پەنابەرێکی ئێرانییدا سەپێندرا

 

ڕۆژی چوارشەممە، دادگایەکی هەرێمی لە نەمسا،١٤ی ئابی ٢٠٢٤، سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر پەنابەرێکی ئێرانیی تەمەن ٤٧ ساڵدا سەپاند بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.
ئەو پیاوە نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر بە شێوەی نایاسایی و لە ڕێگەی قاچاخچییەوە گەیشتووەتە نەمسا و وەک گەیێنەری خواردن کاری کردووە. لە پاڵ کارەکەیدا، بەلایەنی کەمەوە نۆ کیلۆگرام حەشیشی فرۆشتووە.
تۆمەتبارەکە کە لەلایەن کڕیارەکانییەوە بە “عەلی” ناسراوە، لە بەردەم دادوەردا گوتوویەتی لە تاران دۆخی باش بووە، بەڵام “وەک مەسیحییەک ناچار بووە هەڵبێت”. هەروەها گوتوویەتی لە کەمپی پەنابەران لە شاری کلاگنفۆرت، بەهۆی نادیاریی چارەنووسی مانەوەی، تووشی ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر بووە.
بۆ دابینکردنی خەرجیی ئاڵوودەبوونەکەی، شانبەشانی کارەکەی، دەستی بە کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر کردووە. ئەو پەنابەرە ئێرانییە هیچ سزایەکی پێشووی نەبووە، دانانی بە تاوانەکەیدا ناوە و داوای لێخۆشبوون و پێدانی دەرفەتێکی دیکەی کردووە.
سزای یاسایی بۆ قاچاخچێتی بەم بڕە حەشیشە دەگاتە دە ساڵ زیندان، بەڵام دادگا سزای یەک ساڵ زیندانیی بۆ دەرکردووە و دوو ساڵی دیکەی سزاکەشی بە شێوەی هەڵپەسێردراو جێبەجێ دەکرێت، بە مەرجێک چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو بڕیار لە ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای عێراقەوە

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی پەنجا و پێنج ساڵەی ڕێککەوتنامەی یازدەی ئادار

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین