zagros news agency

توێژه‌رێكی پسپۆر: پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە ترسی سزاکانی ئەمریکا بەدوور دەزانرێت

 

ڕیاز وەحیلی، پسپۆڕی کاروباری ستراتیژی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٤ی ئابی ٢٠٢٥)، پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی بەدوورزانی بەهۆی ترسی سزاکانی ئەمریکا لە ئەگەری پەسەندکردنی یاساکە.

ئه‌و توێژه‌ره‌ پسپۆیره‌، لە لێدوانێکیدا بۆ “بەغداد ئەلیەوم” گوتی: “پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی بەدوور دەزانین لە سایه‌ی ڕەتکردنەوەی ئەمریکا و ترسی سزاکان، هەروەها فشارێکی نێودەوڵەتی ڕوون هەیە، لە سەرووی هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە دژایەتی چەسپاندنی ڕۆڵی حەشد دەکات وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆی خاوەن سروشتی سەربازی لەناو پێکهاتەی دەوڵەتدا”.

ڕوونیکردەوە کە “ڕەتکردنەوەی ئەمریکا بۆ ئەم یاسایە لە تێڕوانینێکەوە سەرچاوە دەگرێت کە پێیوایە دانانی بارودۆخێکی تایبەت بۆ حەشدی شەعبی لەوانەیە وەک بەهێزکردنی هه‌ژموونى گرووپە چەکدارەکانی پشتیوانیکراو لە دەرەوەی سنوورەکان لێکبدرێتەوە، کە ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە، بەتایبەتی لە سێبەری زیادبوونی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران”.

هەروەها گوتیشی: “ترسێکی ڕاستەقینە هەیە لای هەندێک لە کوتلە سیاسییەکان کە پەسەندکردنی ئەم یاسایە ببێتە هۆی سزای ئەمریکی، جا چ لەسەر کەسایەتییە سیاسی یان ئابوورییەکان، یان تەنانەت لەسەر عێراق وەک دامەزراوەی دارایی و ئابووری، کە وادەکات پەسەندکردنی ببێتە سەرکێشییەکی سیاسی کە لەوانەیە دەرئەنجامی گەورەی بۆ وڵات هەبێت”.

جەختیشی کردەوە کە “واقیعی سیاسی ئەمڕۆی عێراق بەرگەی ململانێی زیاتر لەگەڵ واشنتۆن ناگرێت، بەتایبەتی لە چوارچێوه‌ى قەیرانی ئابووری و پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی. هەروەها هەندێک لایەن لەناو پەرلەمان له‌نێو خۆیاندا دەستیان کردووە بە پاشەکشەکردن لە پشتیوانیکردنی یاساکە لە ترسی گۆشەگیریی نێودەوڵەتی یان پەرەسەندنی دیپلۆماسی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزى

سەڵاح

سەرۆکی حكومەت: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت لە هەموو کەرتەکاندا

یاسین

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

سەڵاح