ئه‌ندامێكی كۆمیه‌ته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بە پارتێکی دیموکراتیی نیشتمانی و نەتەوەییش دەزانێ کە لە خەباتی بێوچاندایە بۆ وەدیهێنانی خەونی مەزنی كوردستانییان، پارتی باوەڕی بە پاراستنی مافی مرۆڤ، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، ئازادیی تاک و مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی کورد و گەلانی دیکە هەیە، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: پارتی بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هێزو ئیلهام به‌خشه.
د.ڤیان سلێمان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ بە سەرۆکایەتیی مستەفا بارزانی دامەزراوە و بەدرێژایی ئەو مێژووە لە خەباتی چەکداری و مەدەنی دانەبڕاوە و زۆر دەسكەوتی گەورەی بۆ گەلی كوردستان بەدەست هێناوە و بۆ بەدەستهێنانی ئەوانی دیكەیش بە هەموو شێوازێكی خەباتی سیاسی، دیبلۆماسی، پەرلەمانی، دیموكراسی و مەدەنی بەردەوامە ئێستاش به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پارتی له‌و په‌ری به‌هێزی و جه‌ماوه‌ریدایه.
گوتیشی: ” دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦، هاوکات بوو لەگەڵ لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە جۆرێک، لەدایكبوونی سەرۆك لەو رۆژەدا بەختێكی مێژوویی بوو بۆ خەڵکی كوردستان و ڕووناکییەک بوو بۆ کورد و کوردستان “.
ئەوەشی خستە ڕوو: زەروورە هەمیشە پارتی وەك چۆن یەكەمین حزبی سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بووە، هەروا بمێنێتەوە و تەواوی خەڵكی كوردستان پشتیوانیی لە پارتی بكەن، پارتی پشتیوان و داینه‌مۆی به‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش داوه.“

