zagros news agency

درووزەكانی شاری سوەیدای خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا و بە فەرمی داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە سووریا دەکەن

 

بەپێی هەواڵێكی (BBC)، خۆپیشاندانەكە دوێنێ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٥ بەڕێوە چووە و تێیدا سەدان كەس بەشدار بوون و درووشمی (مافی چارەی خۆنووسین) بەرز كراوەتەوە.

هاوكات وێنەی شێخ حیكمەت هیجری، دیارترین رێبەری ئایینی درووزەكان بەرز كراوەتەوە و بەشێكیشیان ئاڵای ئیسرائیلیان هەڵكردووە.

هەر لەو خۆپیشاندانەدا بەشێك لە درووزەكان داوای سزادانی ئەوانەیان كردووە كە لە كوشتوبڕی پێكهاتەكەیان تێوەگلاون، هەروەك داواشیان كردووە هێزەكانی سەر بە ئەحمەد شەرعی سەركۆماری كاتیی سوریا لە گوندەكانی دەوروبەری سوەیدا بچنە دەرەوە.

ئەو كەسانەی كە درووشمی (مافی چارەی خۆنووسین)یان بەرز كردووەتەوە، ئەو مافەیان بۆ سوەیدا بە پیرۆز زانیوە و داوایان كردووە هەنگاوەكانی سەربەخۆیی ناوچەكەیان دەست پێ بكات.

ئەم داخوازییەی درووزەكانی سووریا یەكەمین جارە لە مێژووی ئەو پێكهاتەیە كە بە فەرمی داوایەكی لەم شێوەیە بكرێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەو رووداوانە دەگەڕێتەوە كە لە مانگەكانی رابردووی ئەمساڵدا رووی دا و لە لایەن هۆزە عەرەبییە بەدوەكان لە لایەك و هێزەكانی سەر بە ئەحمەد شەرع لە لایەكی دیكەوە هێرشیان كرایە سەر و بەپێی هەندێك راپۆرت، لانی كەم هەزار و ٤٠٠ كەسیان لێ كوژرا و ١٧٦ هەزار كەسیش ناچار بە كۆچكردن كران.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎لە هەرێمی كوردستان پێویستە پەرە بە گەشتیاری زستانە بدرێت

گوران

چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌ سنووری هەریەک لە قەزاکانی شەقڵاوە و پیرمام و هەریر جێبەجێدەکرێن

یاسین

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: لەچەند هەفتەی داهاتوودا فڕۆکەی ئێف-16 ڕادەستی ئۆکرانیا دەکرێت

دڵشاد