zagros news agency

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: لەچەند هەفتەی داهاتوودا فڕۆکەی ئێف-16 ڕادەستی ئۆکرانیا دەکرێت

ڕۆژنامەی ستاندەردی بەریتانی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی پێشنیاری کردووە کە یەکەمین فڕۆکەی جەنگی “ئێف -16” لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لە ئۆکرانیا دەردەکەون.
ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاند، “یەکەم فڕۆکە جەنگییەکانی “ئێف-16″ کە لە ڕۆژئاواوە ڕادەستدەکرێن، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە ئۆکرانیا”.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت تا مانگی حوزەیران یان تەمموز یەکەم فڕۆکە جەنگییەکان ڕادەستی ئۆکرانیا بکرێن و سەرچاوەکەش ئاماژەی بەوە نەکردووە، کە کام وڵات لەو ماوەیەدا فڕۆکەکان بۆ کیێڤ دابین دەکەن.
پێشتر ئەندامێکی پەرلەمانی ئۆکرانیا ئەلێکسی گۆنچارێنکۆ ڕایگەیاندبوو، یەکەم فڕۆکەی شەڕکەری “ئێف-16” لە ئۆکرانیا لە سەرەتای مانگی تەمموزدا دەردەکەوێت.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لەم دواییانەدا هۆشداری دا کە سوپای ڕووسیا “فڕۆکەی ئێف-16ەکان، لە ئۆکرانیا دەسوتێنێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ئێران ڕووی دا

سەڵاح

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا له‌ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به‌ خێرایی 225 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا رۆشتووه‌

یاسین

نەتانیاهو لە ترەمپ نیگەرانە

گوران