zagros news agency

لە دهۆک هاوردەکردنی پەتاتە قەدەغەیە

 

بەپێی بڕیارێک لە تەواوی سنووری پارێزگای دهۆک، هاوردەکردنی پەتاتەی قەدەغەیە و، ئامانج لێی پاراستن و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی جووتیارانە.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، رایگەیاند، هاوردەکردنی پەتاتە لە سنووری پارێزگای دهۆک قەدەغەیە و، هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەش بۆ پێشبینی بەرهەمی بەرچاوی ئەمساڵی پەتاتە دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ئاماژەی بەوەشدا، هەندێک بازرگان پەتاتە لە ئێرانەوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە هاوردەی بازاڕەکانی گەرمیان و عەلوەی کەلار دەکەن، ئەم کارە زیانی بە بەرهەمی ناوخۆ گەیاندووە و بووەتە هۆی ئەوەی جووتیاران داوای قەدەغە کردنی پەتاتە بکەن.

جەختی لەوە شکردەوە، “ئێمە پشتگیری بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران دەکەین تاکوو لە بازاڕەکان ساغی بکەنەوە، بەشێکی بەرچاوی بەرهەمی پەتاتەی دهۆک رەوانەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت، ئەو بڕەی دەمێنێتەوە، لە کۆگا ساردکەرەوەکاندا هەڵدەگیرێت بۆ ئەوەی لە وەرزەکانی دیکەی ساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینی پله‌كانی گه‌رما

سەڵاح

پۆلی نۆی بنەڕەتى ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و هەڵات

سەڵاح