كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ئێزدی ده‌لێت: “قسەکردن لەسەر ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی پارتی، قسەکردنە لەسەر مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان، پارتی ھەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ھەوڵی داوە قەوارەی سیاسیی کوردستان یەک بخات و بەرەو پێشچوونێک بە کۆمەڵگەی کوردەواری بدات،پارتی لە دامەزراندنیەوە بەرگری لە مافی ھەموو پێکھاتەکان و ھەموو دەڤەرەکان کردووە”.
زه‌یدۆ باعه‌دری، كه‌سایه‌تی ئێزدی و راوێژكاری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له79 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له گشت كادیر‌و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م، سه‌رۆك بارزانی قه‌ڵایه‌كی پۆڵاین بووه بۆ دۆزی ئێزدییه‌كان پشتیوانی ره‌وای ئێزدییه‌كان بووه، سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه به‌یه‌كجاری ئێزدییه‌كانی فه‌رمانی له‌ناوبردنیان درابوو، سه‌رۆك بارزانی به‌خۆیی و 5 هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه سه‌ربه‌رزانه هاتن شه‌نگالیان له‌داعش پاك كرده‌وه و ئه‌فشانه‌ی داعش له شه‌نگال تێكشێنرا بەخۆشحاڵیەوە کەخۆم یەکێک بووم لەوانەی بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنەم کرد وەک ئەرێکی نیشتیمانی و ئاینی و زیاتر لە٤٠ ساڵە بەردەوامم لەکاری سیاسی و پێشمەرگایەتی لەناو ئەم حزبە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: زۆر هه‌ول هه‌بوون بۆ په‌رت كردنی ئێزدییه‌كان و دروستكردنی ته‌فره‌قه له‌ناویان به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی رێگری له‌و هه‌وڵانه كرد و ئێزدیه‌كان پشتیوانی پارتی دیموكراتی كوردستانن،بەدرێژایی ساڵانی خەباتی پارتی ئەو دەستکەوتانەی پارتی پێشکەشی گەلی کوردستانی کردووە زۆرن، لە قۆناغی ئێستادا دەستکەوت و کارەکانی پارتی لەناو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەنگی داوەتەوە کە پارتی پێشەنگە لە بەرگری لە ماف و دەستکەوتەکان.
ده‌شڵیت: “دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، تەنیا دامەزراندنی حزبێكی سیاسیی نییە، بەڵكو پڕۆژەی كۆنگرەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییە هەربۆیە كاتێك مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان هەڵدەدەینەوە، دەبینین ئەوە تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانە كە لە هەناوی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی وەك بەرەیەكی نەتەوەیی نیشتمانی لەدایك بووە، کاری هاوبەش و پێکەوەییی ئاکارێکی تری پارتی دیموکراتی کوردستانە کە ھەمیشە باوەڕی بە پێکەوەبوون وپێکەوە کارکردن ھەبووە و بۆی تێکۆشاوە و تا ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیانی ئاینیی و نەتەوەیی بێتە دی وکوردستان ببێتە نیشتمانی هەمووان.جا بۆئەوەی لە کوردستانێکی بەهێزدا هاونیشتیمانیان بەسەرفرازی و ئاشتی و بەختەوەری بژین دەبێ پشتیوانی ئه‌م پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه بكرێت.

