zagros news agency

٩٧٪ی کوردان لە باکووری کوردستان خوازیاری خوێندنن بە زمانی کوردی

بەپێی ڕاپرسییەکی نوێی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی سۆسیۆ-پۆلیتیک”، کە لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە، زیاتر لە ٩٧٪ی بەشداربووان خوازیاری خوێندن و پەروەردەن بە زمانی کوردی.
ڕاپرسییەکە دەریخستووە، سەرەڕای ئەم خواستە بەرفراوانە، ئاستی قسەکردنی منداڵان بە زمانی کوردی لەگەڵ دایک و باوکیاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزم.
یەکێکی دیکە لە دەرەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی ڕاپرسییەکە ئەوەیە کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، لە ژیانی ڕۆژانەیاندا زیاتر زمانی کوردی بەکاردەهێنن. هەروەها دەرکەوتووە هەرچەندە ئاستی خوێندنی کەسەکان بەرزتر بێتەوە، ئاستی قسەکردنیان بە زمانی کوردی کەمتر دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا، ڕێژەیەکی بەرچاوی بەشداربووان داوایان کردووە زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی، تا بە شێوەیەکی باشتر پارێزگاریی لێ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس گەیشتە ئێران

دڵشاد

یەمەن.. نزیکەی 20 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر کران

سەڵاح

وەزارەتی کارەبا پاڵپشتی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگه‌ی وزەی خۆره‌وه‌ ده‌كات

سەڵاح