له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق، له‌لایه‌ن به‌شێك له كاندیده‌كانه‌وه ده‌ست كراوه به كڕینی كارتی ده‌نگدان.
حه‌یده‌ر خه‌تاب، جێگری ڕێكخه‌ری ره‌وتی دیموكراتی له نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵیی سیاسی له عێراق كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كان ده‌بینی ره‌خنه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه به‌بێ به‌ڵگه بیسه‌لمێنی كه گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی چیه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵیی سیاسی هه‌یه كه روون و ئاشكران.
گوتیشی: “كڕینی ده‌نگی خه‌ڵك، له‌لایه‌ن به‌شێك له كاندیده‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی پاره، یان پێشكه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و له‌ولاشه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌كرێ كه ئه‌وه‌شیان حزبه‌كانی سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌یكه‌ن و به‌شێك له حزبه‌كان كۆنتڕۆڵی داموده‌زگا حكومییه‌كانیان كردووه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان، به‌تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاریان ده‌هێنن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق، به‌شێك له كاندیدانی حزبه سیاسییه‌كان، ده‌ستیان به كڕینی كارتی ده‌نگدان كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، له به‌شێكی تر له پارێزگاكان، به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله كاندیده‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، له ئێستاوه ده‌ستیان كردووه به هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك كه ئه‌گه‌ر ده‌نگیان نه‌ده‌نێ، لێیان قبووڵ ناكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێشتا نزیكه‌ی سێ مانگی ماوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

