ئەو قوتابییەی تا ئەمڕۆ ناونووس نەکرابێت لە قوتابخانە حکومییەکان ئەمساڵ لە خوێندن بێبەش دەبێت.
نەوزاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند :” ئەمڕۆ کۆتاڕۆژی تۆمارکردنی ناوی قوتابییان لە قوتابخانە حکومییەکانە و هەر قوتابییەک ناونووس نەکرابێت لە خوێندنی ئەمساڵ بێبەش دەبێت”.
دەشڵێت، تەنها ئەو قوتابییانە مافی ناو تۆمارکردنیان هەیە کە لەو قوتابخانانە ناونووسکراون کە بە شێوەی تیروپشک بەڕێوە دەچێت، ئەگەر هاتوو ناویان نەهاتەوە، دەتوانن لە رێگەی ناوچەی جوگرافی خۆیان، لە نزیکترین قوتابخانە ناویان تۆمار بکەن.

