کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا 3 رۆژ رێگە بە لیستە هەڵبژاردنەکان بدات جێگەی ئەو کاندیدانەی کە لە هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە بگۆڕن.
بەگوێرەی نووسراوێکی کۆمیسیۆن، کۆمسیۆن بڕیاریداوە رێگە بە لیستە هەڵبژاردنەکان بدات بۆ شوێنگرەوەی ئەو کاندیدانەی کە بە هۆکاری جیاجیا لە هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە.
لە بڕیارەکەدا سێ رۆژ مۆڵەت به لیستەکان دراوه بۆ پێشکەشکردنی ناوی جێگرەوەکان. ئەگەر بە هۆکاری تەکنیکی کاندیدێک بخرێت مۆڵەته تاکو سێی ئەیلوول دەبێت و دوای ئەم رۆژه دەوەستێت.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 500 کاندیدی بە هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە خراپیی هەڵسوکەوت ، لێپرسینەوە و دادپەروەری، تۆماری تاوان، تۆمەتی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی دوورخستەوه، هەروەها پێشکەشنەکردنی هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانی کاندیدبوون بە بڕوانامەی خوێندنیشەوە لەخۆگرتبوو.

