کۆمپانیای “هانت ئۆیل”ی ئەمریکی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی هێرشه درۆنییەکان نزیکەی مانگێک کارەکانی راگرتبوو.
گوتەبێژی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
پێشتریش کۆمپانیای DNOـی نەرویج دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاندبوو کە بەهۆی هێرشه درۆنییەکان راگیرابوو.

