zagros news agency

هەناردەی چەکی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ڕیکۆردی شکاند

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەڵمانیا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە چەک و جبەخانەی سەربازیی هەناردە کردووە.
ڕۆژنامەی “پۆلیتیکۆ” بڵاوی کردەوە، حکوومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە ساڵی ڕابردوودا ڕەزامەندیی لەسەر هەناردەکردنی چەکی سەربازی بە بەهای ١٢.٨ ملیار یۆرۆ داوە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ئەم بڕە ١٢.١ ملیار یۆرۆ بوو.
ئۆکرانیا بە هاوردەکردنی چەک بە بەهای ٨.١٥ ملیار یۆرۆ لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە چەکیان لە ئەڵمانیا کڕیوە.
“ئۆتۆمبێلی سەربازیی زنجیردار و تایەدار” بە بەهای ٤.٤ ملیار دۆلار، زۆرترین ئەو کەرەستە سەربازییانە بوون کە لەلایەن ئەڵمانیاوە هەناردە کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی UN كرد

سەڵاح

جۆو بایدن: دەبێت ناتانیاهۆ ڕێگە بە گه‌یاندنی هاوکاری زیاتر بۆ غەززە بدات

سەڵاح

لە سعوودیە نزیكەی هەزار حاجی گیانیان لەدەست داوە و بێسەروشوێنن

سەڵاح