zagros news agency

سوپای لوبنان حەوت بارهەڵگر چەکی لە کەمپی پەنابەرانی فەڵەستینیی ‘ئەلڕەشیدییە’ وەرگرت

 

سوپای لوبنان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بڕیاری حکوومەت بۆ کۆکردنەوەی چەک لە کەمپی پەنابەرە فەڵەستینییەکان. سەرچاوە لوبنانییەکان ڕۆژی پێنجشەممە بە “ئەلعەرەبیە”یان گوت، ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی کۆکردنەوەی چەکە لە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ناوخۆی لوبنانەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکان، ئۆپەراسیۆنەکە کەمپە فەڵەستینییەکانی باشوور و باکووری ڕووباری “لیتانی” دەگرێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ “دەسەڵاتی فەڵەستینی” ئەنجام دراوە. سوپای لوبنان حەوت بارهەڵگر چەکی قورسی لە “کەمپی ئەلڕەشیدییە” لە باشووری وڵات وەرگرتووە.

پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەی چەک لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان، و مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییە، کە تێیدا جەخت لەسەر سەروەریی دەوڵەتی لوبنان بەسەر تەواوی خاکی وڵاتدا و جێبەجێکردنی بنەمای مۆنۆپۆڵکردنی چەک کرابووەوە.

بەرنامەی ڕادەستکردنەوەی چەکی کەمپە فەڵەستینییەکان لە سێ قۆناغدا ئەنجام دەدرێت. قۆناغی یەکەم لە کەمپی بورج لە بەیرووت دەستی پێکرد، پاشان کەمپی ئەلبەس لە ناوچەی سوور، کەمپی ئەلبەداوی لە باکوور، و کەمپی ئەلڕەشیدییە لە باشوور دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشەوا هەورامی : ئەگەر قوباد تالەبانی داوایی جیاكردنەوەی پشكی سلێمانی نەكردبا كێشەی مووچە دروست نەدەبوو

گوران

وەزیری نەوتی عێراق: هەنگاوەکان بۆ واژۆکردنی گرێبەستی بۆڕیی ستراتیژیی هەناردەکردنی نەوت خێرا دەکرێن

یاسین

ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید: ته‌نیا له‌ ساڵی رابردوو 39 پرۆژه‌ی گه‌شتیاری مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان پێدراوه‌ كه‌ سه‌رمایه‌یه‌ زیاتر لە ٣٤٥ ملیۆن دۆلار

سەڵاح