دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی بڕیاریدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، مافی یاسایی نییە باج بەسەر هەموو وڵاتێکدا بسەپێنێت، بەڵام پشتگیری لە هەوڵەکانی کرد بۆ دروستکردنی دیوار لە دەوری ئابووری ئەمەریکا.
ڕۆژی هەینی، دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدرالی ئەمەریکا، بڕیاریدا کە ترەمپ لەڕووی یاساییەوە ڕێگەی پێنەدراوە باری نائاسایی نیشتمانی ڕابگەیەنێت و باجی هاوردەکردن بەسەر هەموو وڵاتاندا بسەپێنێت.
دادوەرەکان لە بڕیارەکەیاندا نووسیویانە “پێناچێت کۆنگرێس بەنیازی ئەوە بووبێت دەسەڵاتی بێسنوور بە دۆناڵد ترەمپ بدات بۆ سەپاندنی باج بەسەر وڵاتاندا.”
هەروەها دادوەرەکان بڕیاریان کابردنی باجەکانیان نەدا، ئەمەش کاتیان بە ئیدارەکەی ترەمپ دا، تا تانە لە دادگای باڵا بدات.
دۆناڵد ترەمپ، بەڵێنیدا ئەو کارە بکات و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘Truth social’دا نووسیویەتی، “ئەگەر ڕێگە بەم بڕیارنامەیە بدرێت باج بوەستێت، ئەوا ئەمەریکا لەناو دەبات.”
کوش دێسای گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ترەمپ بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵەی کردووە و ئێمە چاوەڕوانی سەرکەوتنی کۆتایی دەکەین لەم بابەتەدا.

