zagros news agency

ئەردۆغان لە چین لەگەڵ مەسعوود پزشکیان کۆبووەوە

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەراوێزی بیست و پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە چین، لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە دیداریدا لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە چین ڕایگەیاند کە هاریکاریی تورکیا و ئێران لە زۆر بواردا، بەتایبەتی وزە، لە بەرژەوەندیی هاوبەش دایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی بیست و پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە چین لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا، ئەردۆغان و پزشکیان دەربارەی دوایین دۆخی سووریا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و پرۆسەی ئاشتی لە قەفقازی باشوور بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

هەروەها لە دیداری ئەردۆغان و پزشکیاندا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئێران و هەروەها گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێ کران.

سەرۆک کۆمار ئەردۆغان لەو دیدارەدا ڕایگەیاند کە بەشداریی ئێران لە دانوستاندنە ناوکییەکان بە سوود دەزانن و پشتیوانیی تورکیا لە ئێران لەم بوارەدا بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر سووریا

سەڵاح

وەزارەتی سامانه سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوه

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

یاسین