بزووتنه‌وه‌ی سوپای ڕزگاریی سوودان, دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕۆچوونی زه‌وی له سوودان بڵاو كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ،به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه له گوندی (ترسین)، له سنووری جه‌به‌ل مه‌ڕه له هه‌رێمی دارفور، رۆژئاوی وڵات، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.”
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه ئه‌و گونده كه‌وتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌وه و رۆچوونی زه‌وی له‌و شوێنه، دوای بارینی بارانێكی زۆر هات كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی دانیشتوانی گونده‌كه گیانله‌ده‌ست بده‌ن، ته‌نیا یه‌ك كه‌سی دانیشتووی ئه‌و گونده به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕزگاری بووه.
عه‌بدولڕه‌حمان نایهر، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند، تیمه فریاگوزارییه‌كان ئاسته‌نگییه‌كی زۆر ده‌بینن له كاتی ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كان له‌ژێر زه‌وی، چونكه گونده‌كه به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته ژێر زه‌وییه‌وه.
گوتیشی، توانراوه ته‌نیا چه‌ند ته‌رمێك ده‌ربهێنن، چونكه گونده‌كه خاپوور بووه و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانییه‌كانی تر به‌رده‌وامه.

