zagros news agency

قەرزی ناوخۆیی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بووه

 

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ قەرزە گشتییەکانی ناوخۆ زیادی کردووە.

بانکەکە لە ئامارە فەرمییەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “قەرزی گشتی ناوخۆی عێراق تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 87 ترلیۆن و 748 ملیار دیناری عێراقی، واته بەڕێژەی 2.56% زیادیکردووە لەچاو مانگی ئایاردا که 85 ترلیۆن و 503 ملیار دینار بوو. هەروەها بەڕێژەی 5.35% بەراورد به ساڵی رابردووه زیادیکردووە که 83.05 تریلیۆن دینار بوو”. 2024 و بەڕێژەی 19.59% کە 70.558 تریلیۆن دینار بوو بەراورد به لە ساڵی 2023”.

بانکی ناوەندی ئەوەشی خستەڕوو، ” زیادبوونی قەرز بەهۆی زیادبوونی شایستەی جووتیاران بووە، کە گەیشتووەتە 14 ترلیۆن و 830 ملیار دینار، لەکاتێکدا پێشتر 12 ترلیۆن و 568 ملیار دینار بووە”.

لە ئامارەکەدا هاتووه، ئەو قەرزانەی کە دەمێننەوە، له ئەستۆی وەزارەتی داراییە کە بڕی 756 ملیار دینارە، قەرزەکانی حەواڵەش لە ژێر خەزێنەی بانکی ناوەندی و بانکە بازرگانییەکان بڕی 51 ترلیۆن و 30 ملیار دینارە، ئەمە جگە لە گواستنەوەی گەنجینەکان بۆ وەزارەتی دارایی بە بڕی 2 ترلیۆن و 30 ملیار دینار، هەروەها قەرزی دامەزراوە داراییەکان بە بڕی 19 ترلیۆن و 102 ملیۆن دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆک و کردنەوەی شەقامی لە زەوییەکانی ” گەڕەسۆر ” بەسەرکردەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لەگەڵ چین و توێژ و كەسایەتییەكانی زاخۆ كۆبووەوە

سەڵاح

پارێزگاری هه‌ولێر بڕیارێک لەبەرژەوەندی جووتیاران دەردەکات

یاسین