zagros news agency

پزیشکانی دەروونی: بەکارهێنانی ChatGPT لەجێگەی دەروونناس ڕوو لە زیابوونە

قسەکردن لەگەڵ ژیریی دەستکرد (ChatGPT) دەربارەی جیاوبوونەوەی هەستی، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و بڕیارە گرنگەکان، ڕۆژ بە ڕۆژ لە نێوان گەنجاندا باوتر دەبێت. بەپێی توێژینەوەیەک لە «هارڤارد بیزنست ڕیڤیو»، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ پشتیوانیی عاتیفی و هاوڕێیەتی بووەتە یەکەم هۆکاری بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە.
هۆکارەکانی پەنابردنی خەڵک بۆ ChatGPT:
بەردەستبوونی بەردەوام: هەموو کاتێک ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە و گوێگرتن.
پشتڕاستکردنەوەی بەردەوام: پێشبڕکێ ناکات و دادوەریی بەکارهێنەر ناکات، ئەمەش بۆ کەسانی تووشبوو بە دڵەڕاوکێ سەرنجڕاکێشە.
تێچووی دارایی: ئامرازێکی بێبەرامبەر یان کەم‌تێچووە بۆ ئەو کەسانەی ڕێگەی داراییان نییە بچنە لای دەروونناس.
هۆشداریی پسپۆڕانی دەروونناسی:
کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ نەک چارەسەری بنەڕەتی: ژیریی دەستکرد دەتوانێت بەشێوەیەکی ڕووکەشانە دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە، بەڵام هۆکارە بنەڕەتییەکەی چارەسەر ناکات.
پشتڕاستکردنەوەی هەڵەکان: ژیریی دەستکرد هەمیشە ماف دەدات بە بەکارهێنەر (دەڵێت تۆ ڕاست دەکەیت)، ئەمەش لەوانەیە خەیاڵ و تێگەیشتنی هەڵەی کەسەکە بەهێزتر بکات و ڕەفتاری خۆپەرستانە یان نارسیسی بەرهەم بێنێت.
نەمانی پەیوەندیی مرۆیی: دەروونناسان جەخت دەکەنەوە کە گۆڕانکاریی ڕاستەقینەی دەروونی تەنیا لە ڕێگەی پەیوەندیی ڕاستەقینەی نێوان دوو مرۆڤ و هاوسۆزیی بنەڕەتییەوە ڕوودەدات، کە هیچ ئەلگۆریتمێک ناتوانێت کۆپی بکاتەوە.
ئەنجام: ژیریی دەستکرد ئامرازێکی باشە بۆ ڕێکخستنی بیرۆکەکان و ئارامبوونەوەی کاتی، بەڵام هەرگیز جێگەی چارەسەری دەروونیی پسپۆڕانە و پەیوەندیی مرۆیی ناگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدارەی ترەمپ پشتیوانی لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات

یاسین

کۆنفڕانسی زانستی پزیشکی ددان لەهەولێر بەڕێوەچوو

یاسین

هێشتا چوار مانگی ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌ عێراق كڕین و فرۆشتن به‌ كارتی ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌كرێ

یاسین