بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە: لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. هێمن میرانی، بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕێوڕەسمێكدا ئالوگۆری پۆستی دوو بەڕێوەبەرایەتی لە وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە چوو، کە عەمیدی مافپەروەر هەورامان محەمەد مەحموود، وەکوو بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاڕاستەکردن و رابەری کردنی مەعنەویی هەولێر و عەقیدی پۆلیس مازن ئەبووبەكر عەبدوڵا، وەک بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نێودەوڵەتیی هەرێمی كوردستان – ئینتەرپوول دەستبەکار بوون.
هەواڵی داهاتوو

