سیاسەتمەداری عێراقی، مشعان جبوری، ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی ئەیلوولی 2025)، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی پارتی وەتەن ڕاگەیاند.
ئهو سیاسهتمهداره عێراقییه ئاماژەی بەوەدا کە دەستلەکارکێشانەوەکەی بە ئامانجی دوورخستنەوەی حزبهكهیهتى لە “دەرئەنجامەکانی بۆچوون و هەڵوێستەکانی” لە سایەی ئەوەی کە وەسفی کرد وەک “تەنگپێهەڵچنینی” لایەنە باڵادەستەکانی دەسەڵات بهرامبهر هەموو دەنگێکی نەیار.
مشعان جبوری لە ڕاگهیاندراوێكی کورتدا کە لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی X (پێشتر تویتەر بوو)، ڕایگەیاند: “من شایەتم کە هێزە باڵادەستەکانی دەسەڵات هەموو دەنگێکی نەیاریان تەنگ پێهەڵچنیوە و دەستیان بە داهێنانی شێوازەکانی ئامانجگرتنی کردووە.”
گوتیشی: “بۆ ئەوەی پارتی وەتەن کە ملکەچی یاسای پارتەکانە، لە دەرئەنجامەکانی بۆچوون و هەڵوێستەکانم بپارێزم، ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەم لە پارتەکە و سەرۆکایەتییەکەی واژۆ کرد”.
وهك خۆى ئاماژهى پێداوه، ئاڵاکەی بەجێهێشت بۆ ئەوانەی “توانای زیاتریان هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم سەردەمە سەختەدا.”
لە کۆتایی ڕاگهیاندراوهكهدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو “هەر سەرکردەی هەڵۆکان و دەنگێک دەبێت کە بێدەنگ نابێت”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامبوونی لە چالاکییە سیاسی و میدیاییهكانیدا دوور لە کاری حزبی ڕێکخراو.

