zagros news agency

دێشامب وەڵامی بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دەداتەوە لەسەر پێکانی دێمـبـێـلـێ

 

دوای ئەوەی هەردوو ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان عوسمان دێمـبـێـلێ و دۆی تووشی پێکان هاتن لە یاری کردن لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانیش لە بەیاننامەیەکدا هێرشیان کردە سەر پزیشکەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و بە بێ بایەخ ناوی بردن.

 

لەسەر ئەو بابەتە دێشامبی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی TF1 باسی ئەو بابەتەی کرد و وتی؛ئێمە باش دەزانین چۆن کار دەکەین و هەمیشە هەوڵ دەدەین بەباشترین شێوە ئاگاداری تەندروستی یاریزانەکانمان بین سەبارەت بە بەیاننامەکەی پاریس سانجێرمان من پێموایە مافی خۆیانە منیش لە جێگای ئەوان بوومایە هەمان هەستم دەبوو ژهەمبەر ئەو بابەتە.

 

دێشامب زیاتر دوا و وتی؛ تازە بابەتەکە ڕوویداوە بەڵام ئێمە پێش هەر یاریەک پزیشکەکانمان دەنێرین و لە بارودۆخی یاریزانەکان دڵنیا دەبین،من تاوانبار نیم لەو بابەتە بەڵگەش بۆ قسەکانم پێشتر ڕایان و سالیبام دوورخستەوە لە هەڵبژاردەکە لەبەر پێکان من یاریزانەکانم زۆر لەلا گرنگە و هەست بە هەموو شتێکیان دەکەم.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بانگەشەی هەڵبژاردن زیانی بە ٢٥٠ هەزار دار لە عێراق گەیاندووە

یاسین

هاڤین ئەحمەد : ئەرکێ مە هەمیانە کار ژبو سەرئێخستنا لیستا 190 یا پارتی بکەین

یاسین

خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین