دوای ئەوەی فرانکی دی یۆنگ و گاڤی هەردوو ناوەڕاسکاری یانەی بارسێلۆنا دەرکەوتەی پێکانیان هەبوو،کە گاڤێ لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد و دی یۆنگیش لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەیاریەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا بە ناچاری یاریگای جێهێشت لەبەر پێکان.
ئەمڕۆ هەردوو یاریزان کەتوونەتە بەر دیدی کامێرای میدیاکان لەکاتی مەشقی یانەی بارسێلۆنا بۆ ئامادەکاری یاریەکەیان بەرامبەر یانەی ڤاڵێنسیا لە لالیگای ئیسپانیا
هەرچەندە یەکلایی نەبۆتەوە بەشداری کردن و نەکردنی ئەو یاریزانانە لەو یاریە بەڵام هەتاکو ئێستا لە پێکهاتەی بارسان بۆ یاری بەرامبەر یانەی ڤاڵێنسیا.
بە وتەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بێت ئەمڕۆ هەردوو یاریزان لە بارەگای یانەی بارسێلۆنا پشکنینی پزیشکی وردیان بۆ دەکرێت بەمەبەستی تەواو ئاگاداری لە جۆر و بابەتی پێکانی هەردوو یاری،کە لەئەگەری هەبوونی پێکان ئەوا بارسێلۆنا بێ دوو دڵی هەردووکیان لەو یاریە دوور دەخاتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

