zagros news agency

ئیسرائیل دوو پارێزگای سووریای بۆردومان کرد

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیان کردە سەر هەردوو پارێزگای حمس و لازقیە.
‘تەلەڤزیۆنی سووریا’ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کۆلێژی بەرگریی ئاسمانیان لە ناوچەی ئۆراس لە حمس و ناوچەی سقوبین لە نزیک لازقیە بۆردومان کرد. بەگوێرەی شایەتحاڵانی ناوچەکەش دەنگی تەقینەوەی گەورە لە حمس بیستراوە.
ئەم هێرشانە بەشێکن لە زنجیرە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنەکانی ناو خاکی سووریا، هەروەها چەند جارێک سوپای ئیسرائیل لە پارێزگای قونەیترەی سووریا کە هاوسنوورە لەگەڵ بەرزاییەکانی جۆلان چوونەتە ژوورەوە.
لەوبارەوە حکوومەتی سووریا ئیدانەی هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیلی کرد، کە چەند شوێنێکی لە پارێزگاکانی حمس و لازقیەی کردە ئامانج، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی ڕەشنووسی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
وەزارەتی دەرەوە و تاراوگەنشینانی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری سووریا و هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە. جەختیشی کردەوە، ئەوان بەشێکن لە ئامانجە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل کە لە دژی خاکی سووریا ئەنجامی دەدات.
وەزارەتی دەرەوە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، بەرپرسیارەتی یاسایی و ئەخلاقیەکانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، هەڵوێستی ڕوونی هەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشە دووبارانە و ڕێزگرتن لەسەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ژمارەی سكاڵاكانی ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت گەیشتووەتە 102

یاسین

لە سووریا ئەم مانگەش داعش لە هێرشان بەردەوام بوو

یاسین

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی

یاسین