ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ شەممە 3/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدرالی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونەکانی پڕۆژەی ( هەژماری من ) کرا.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە ناکرێت چیتر مافەکانی پێشێل بکرێت کە لە دەستووردا زۆر بە ڕوونی دانیان پێدا نراوە.

باڵیۆزی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستوور دەربڕی .

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە ئێمە دوو ساڵە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین و ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردنێکی یاسایی و شەرعی و دەستوورین کە لە هەلومەرجێکی ڕەوا و پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی دادگای فیدڕالی: دەبێت كێشەی مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری چارەسەر بكرێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ بەرزبونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد

یاسین