نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەراورد بە رۆژی ڕابردو نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی بەرزبوەوە و بە 63 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

