zagros news agency

کۆمیسیۆن: ئامێرەکانی دەنگدان پێشخراون و هاوتاکردنی سێ قۆناغی رێگری له ساختەکاری دەکات

 

حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بە کاراییەکی بەرز کاردەکەن و دڵنیاترین و متمانەپێکراوترین گەرەنتی پرۆسەی هەڵبژاردنن. هیچ دەنگدەرێک ناتوانێت لە دەنگداندا جێگرەوەی کەسێکی دیکە بێت. ئەمەش لەبەرئەوەی سێ پرۆسەی هاوتاکردن دەبێت لەسەر ناسنامەی دەنگدەر تەواو بکرێن بۆ ئەوەی دەنگدەرەکە بە راستەوخۆیی له دەنگدان دەربچێت: پەنجەمۆر(واتە پەنجەمۆر و ناسینەوەی دەموچاو)، کارتی بایۆمەتری و ئامێری پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنی.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە ئەم سێ پرۆسەی هاوتاکردنە بەتەواوی تەواو بکرێن بۆ ئەوەی ئەو دەنگدەرە لە رۆژی هەڵبژاردندا مافی خۆی بەکاربهێنێت، ئەمەش یەکپارچەیی پرۆسەی هەڵبژاردن مسۆگەر دەکات و رێگری دەکات لە ساختەکاری”.

روونیشیکردەوە، “کۆمیسیۆن پەرەی بەو ئامێرە ئەلیکترۆنییانە داوە کە لە هەڵبژاردنی 2025 بەکاردەهێنرین بە زیادکردنی کامێرایەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆریان لە رۆژی هەڵبژاردندا نایخوێنێتەوه. ئەمەش هاوشێوەی ئەوەی لە هەڵبژاردنی 2021 روویدا، کاتێک بەشێک لە دەنگدەران لە رۆژی هەڵبژاردندا پەنجەمۆریان دەرنەچوو و مافی دەنگدانیان فەوتا. بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا، کامێرایەکیان بۆ دەردەکەوێت. وێنەیەکی دەنگدەرەکە دەگیرێت و دواتر نیشانە دەکرێت، ئەمەش رێگری دەکات جارێکی تر دەنگ بداتەوە دوای ئەوەی دەنگەکەیان بە کامێرای لکێنراو بە ئامێری پشتڕاستکردنەوەکە نیشانە دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەست پێدەکات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح

ماوەی دوورکەوتنەوەی مباپێ ئاشکرا کرا

یاسین