رۆژی دووشەممەی داهاتوو، لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە قهتهر بەڕێوەدەچێت، سودانی و پزیشکیان و ئەردۆغانیش بەشداریی تیادا دەکەن. لوتكهكه بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر دەوحەیه، داواش دەکرێت، ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە دژی ئیسرائیل دروست بکرێت.
ماجید بن حەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قهتهر، رایگهیاند، بەڕێوەچوونی لوتکەکە گفتوگۆ سەبارەت بە رەشنووسی راگەیەندراوێک دەکات، لەبارەى ئەو هێرشەی کرایەسەر قهتهر، کە رۆژی یەکشەممە لە لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی و ئیسلامی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
وتیشی، سودانی و پزیشکیان و ئەردۆغان بەشداری لوتکە نائاساییەکە دەکەن.
رۆژی 9ـی ئەم مانگە، ئیسرائیل ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی لە قهتهر کردە ئامانج و بەوهۆیەوە شەش کەس کوژران و هێرشەکە کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە بەدوای خۆیدا هێنا.

