zagros news agency

ئیسرائیل ٣ مووشەکی ئاراستەی کارگەیەکی ئێرانی لە گوندی حومس کرد

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 3 مووشەکیان لە کارگەیەکی ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە شاری حەسییە لە باشووری حومس داوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، کارگەکە لە کاتی ئەم هێرشەدا چۆڵ بووە و تەنیا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل 101 جار هێرشی کردووەتە سەر سووریا و 186 شوێنی وێران کردووە و لە ئەنجامدا 252 چەکدار و سەرباز گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: ١٩ ئەندامی پەکەکەمان کوشت

یاسین

نەتانیاهۆ: کوشتنی سەرکردەکانی حەماس شەڕ کۆتایی پێدەهێنێت

سەڵاح

پڕۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات

یاسین