zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید بە 10 یاریزان سۆسیدادی تێپەڕاند

 

لە گەڕی چوارەمی لالیگای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی خولەکە بووە میوانی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە نێو یاریگای ئانوێتا و ڕیاڵ مەدرید توانی بە 10 یاریزانەوە یاریەکە بباتەوە سێ خاڵەکە بخاتە خەزێنەی ڕیزبەندی ئەم وەرزەی خولەکە.

 

لە گێمی یەکەمی یاریەکە ڕیاڵ مەدرید زوو دەستی بەهێرش کرد و لە ئاکامی ئەو هێرشانە کیلیان مباپێ لە خولەکی 12 توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات بۆ ڕیاڵ مەدرید،بەڵام ئەوە ڕیاڵ نەیدەویست ڕووبدا،ڕوویدا
لە خولەکی 32 دین هاوسنی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ کرایە دەرەوە
لە پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم لە خولەکی 44 ئاردا گولەر گۆڵی دووەمی ڕیاڵ مەدریدی تۆمار کرد و ئەو گێمە بە دوو گۆڵ بۆ مەدرید کۆتایی هات.

 

هەر لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا ڕیاڵ سۆسیداد پەرەی بە هێرشەکانیدا و تائەوەی لە خولەکی 56 ئۆیارزاباڵی ئەستێرەی یانەکە توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکە
هەر چەندە هەردوو تیپ هەوڵی تەواویاندا بۆ هەژاندنی تۆڕی یەکتری بەڵام یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ڕیاڵ مەردید کۆتایی هات.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دەنگۆی گرانبوونی بەنزین لە ئێران بەردوامە

سەڵاح

به‌غدا… به‌هۆى ئاگره‌وه‌ حه‌فت ئه‌ندامى خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا

یاسین

ئاشتی محەمەد: مافێن ئاوارەیان و دەلیڤێن کاری بۆ گەنجان گرنگترینن

سەڵاح