zagros news agency

نەتانیاهۆ: کوشتنی سەرکردەکانی حەماس شەڕ کۆتایی پێدەهێنێت

 

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەناوبردنی بازنەی سەرکردایەتیی حەماسی بە “مەرجی کۆتاییهێنانی شەڕ لە کەرتی غەززە” دانا و ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە ڕێگەی ئازادکردنی بارمتەکان خۆش دەکات.

نەتانیاهۆ گوتی: “لەناوبردنیان [سەرکردەکانی حەماس]، بەربەستی سەرەکیی بەردەم ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانمان و کۆتاییهاتنی شەڕ لادەبات.”

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ئەیلوول ، هێرشی کردبووە سەر باڵەخانەی نیشتەجێبوونی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو سەرکردەکانی حەماس ڕاستەوخۆ بەرپرسیاری “کۆمەڵکوژییە دڕندانەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر” و داڕشتنی شەڕی دژ بە ئیسرائیل بوون.

نەتانیاهۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە هێرشەکەیان سەرکۆنە کردووە و نووسی: “سەرکردە تیرۆریستەکانی حەماس کە لە قەتەر دەژین، بایەخ بە خەڵکی غەززە نادەن. ئەوان ڕێگەیان لە هەموو هەوڵێکی ئاگربەست گرتووە بۆ ئەوەی شەڕەکە بۆ هەمیشە درێژە پێبدەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

جەهەپە پێش ئاک‌پارتی کەوتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەڵاح