لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە یاوەری لەگەڵ سەرپەشتیاری هونەری و پلان و سەرۆکی بەشی هونەری و سەرۆکی بەشی پلاندان، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باغڵوومنارەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ ئەندازیاران و سەرپەشتیارانی پڕۆژەکە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد.
لە بەسەرکردنەوەکەدا، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، جەختی لە خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەکە کردەوە و هەروەها ئەندازیاران و سەرپەشتیارانی ڕاسپارد کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و هەرچی زووە کارەکانی کەرتی باغڵوومنارە تەواو بکرێت و ئاوەدانیی زیاتر بخرێتە ناوچەکە، لە خزمەتی هاووڵاتیان و دانیشتوانی هەولێر.

