zagros news agency

هەولێر ئەمشەو لە دهۆکەوە هەنگاو بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەنێت

 

ئەمشەو دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و تێپەڕاندنی زۆرێکی نەهامەتی یانەی هەولێر بە بەرگێکی نوێوە و بە یاریگایەکی دوور لە یاریگای خۆی کاتژمێر 8:30 لەنێو شاری دهۆک لە یاریگای دهۆک میوانداری یانەی نەجەف دەکات لە گەڕی یەکەمینی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2025-2026.

 

هەولێر لەم ساڵدا کەوتە نێو قەیرانێکی گەورەی کارگێڕی و ڕۆشتنی بەشێکی ئەستێرەکانی،بەڵام بە دەست تێوەردانێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یانەکە کارگێڕی تازەی بۆ دانرا و کۆمەڵێک ئەستێرەی گواستەوە ڕیزەکانی،کە دیارترینیان سەرهەنگ موحسینی ئەفسانە بوو.

 

 

هەولێر لەو یاریەدا بەهەموو جۆرێک خولیای بردنەوەیە و دەیەوێت یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەم وەرزەی بەسێ خاڵ کۆتایی پێـبـێـنێـت
وە شایەنی باسە بەهۆی نۆژەنکرنەوەی یاریگای فرانسۆ هەریری یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆکەوە بۆ سێ خاڵی یاریەکە جەنگ دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم هەنگاوی ئۆپامێکانۆ بەرەو ڕیاڵ مەدرید

یاسین

ئێران سێ کەسی لە ورمێ بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ موساد” لە سێدارە دا

یاسین

ئاکرێ… کردنەوەی سەنتەری تالاسیمیا

سەڵاح