zagros news agency

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتی نانەوتیی هەرێم دەستیپێکرد

 

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بە سەرۆکایەتیی کەریم خەسباک، سەرۆک ئەنجوومەنی دەوڵەت و دادوەر و ڕاوێژکارەکانی ئەنجوومەنەکە؛ کۆبوونەوەی تایبەت بە وەڵامدانەوەی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد.

پێشبینی دەکریت ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنەکە وەڵامی کۆتایی خۆی لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بنێرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووە

یاسین

ڕونکردنەوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە

دڵشاد

نرخی زێڕ لەبازارەکانی کوردستان

یاسین