zagros news agency

هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر زۆرێک لە فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا

 

ئەمڕۆ شەممە، 20-9-2025،  فڕۆکەخانەی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر و بووەتە هۆی دواکەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان.

فڕۆکەخانەی بەرلین ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئەلیکترۆنی، ڕەنگە هاتنە ژوورەوەی گەشتیاران و ئەنجامدانی گەشتەکانیان کاتێکی زیاتری پێبچێت، ئەمە جگە لەوەی هەندێک لە گەشتەکان دوادەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێرشە ئەلیکترۆنییەکە ڕاستەوخۆ نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە، بەڵکو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بووە.”

هێرشە ئەلیکترۆنییەکە کراوەتە سەر فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا کە جگە لە بەرلین، کاریگەریی لەسەر فڕۆکەخانەکانی دیکەی ئەورووپا هەبووە وەک فڕۆکەخانەی بروکسل لە بەلجیکا.

هاوکات فڕۆکەخانەی برۆکسل لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا هۆشداری داوە لە دواکەوتنی گەشتەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا و ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین فڕۆکەخانەی ئەورووپیش کاریگەریی هێرشەکەیان لەسەر بووە.

ڕوونیشی کردەوە، بەهۆی پچڕانی سیستەمەکەوە چێک-ئین و سواربوون بە بەبێ ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، پێشکەشکاری خزمەتگوزارییەکە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە خێرایی.

فڕۆکەخانەکە پێشبینی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان دەکات، داوا لە سەرنشینەکان دەکات پێش گەیشتنیان بە فڕۆکەخانە، دۆخی گەشتەکانیان لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانیان بزانن و ئەگەر گەشتەکانیان پشتڕاستکرایەوە زوو بگەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق ساڵانە زیاتر لە 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

سەڵاح

وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران: شەڕمان ناوێت

سەڵاح

بەرپرسێکی ئیسرائیلی: گفتوگۆکان لەگەڵ سووریا بەردەوامن و نزیک دەبنەوە لە قۆناغەکانی کۆتایی

یاسین