zagros news agency

کێشە دەکەوێتە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤینـیسیۆس

ئەو مشتومڕانە دوای یاریەکەی بەرامبەر یانەی مارسێلیا لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بوونە هەگبەیەک بۆ ئاشکرا بوونی کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید و ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی،کە ئەمەش دوای ئەوەی ڤینیسیۆس وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری ئەو یاریەی کرد و لەسەر کورسی یەدەگەوە یاریزانەکە پێوەی دیار بوو لەو بڕیارانەی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر ناڕازیە.

 

بەپێی سەرچاوەکان بێت سەبارەت بە نوێ کردنەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڤینیسیۆس هەموو شتێکی وەستاندوە و تاکو ئێستا بەرەوپێش چوونێکی باش نەبووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە،کە لە هاوینی 2027 گرێبەستی ڤینیسیۆس کۆتایی پێدێت.

 

بەپێی قسەی ڕۆژنامەی ئاس بێت،هۆکاری ئەو مەیل نەمان و دڵتەنگیەی ڤینی دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکانی چابی و ڤینی پێیوایە هەلی تەواوەتی نادرێتە ئەو بۆ زیاتر سەلماندنی خۆی و لەبەرامبەردا کیلیان مباپێ کراوەتە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سانتۆس پلانی دارایی بۆ گواستنەوەی نەیمار دادەنێت

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

هەوڵی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەدرێت

یاسین