zagros news agency

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە. واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆو بیانی کردووە ، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو ڕێکەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەری نییە لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، هەروەها وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتمان و کۆمپانیاکان لە (٢٣)ی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چین بە نیگەرانییەوە لە ڕەوشی سووریا و کوژرانی هاوڵاتیانی سڤیل دەڕوانێت

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە

یاسین