وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، گه‌نده‌ڵكاران له نێو وه‌زاره‌تى دارایی عێراق توانیویانه به ڕێگاى یاسای بیناى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بده‌ن به وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وییه‌كه‌ى بكات به پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان، وهبهرهێنهرهكهش پرسه‌كه‌ی له دادگا یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و پله‌ى كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت.
ئه‌حمه‌د موبه‌رقه‌ع، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: “بیناى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان درا به وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى بیكات به پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون، ویستیان ئێمه له بیناكه ده‌ربكه‌ن و پرۆژه‌كه‌ش گه‌یشتبووه قۆناغى جێبه‌جێكردن”.
ڕوونی كرده‌وه كه جێگرێكى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كاره‌كه‌ى كردووه و گوتی: “له بنه‌ڕه‌تدا زه‌وییه‌كه موڵكى وه‌زاره‌تى داراییه، به‌ڵام ته‌رخان كراوه بۆ وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان، فه‌رمانبه‌رێك له وه‌زاره‌تى دارایی، تهرخانكردنهكهى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و زه‌وییه‌كه‌ى گواستووه‌ته‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون، به‌و پێیه، وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌چێته دادگا و سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان تۆمار ده‌كات كه ئه‌و زه‌وییه‌ى پێدراوه و مۆڵه‌تى وهبهرهێنانیشى هه‌یه، دادگاش ده‌ڵێت مافى خۆته”.
وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق، گوتیشی: “كاتێك من هاتم، بینیم وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه ده‌یه‌وێت پرۆژه‌كه جێبه‌جێ بكات، بۆیه په‌یوه‌ندیم كرد به دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، دواتر پرسه‌كه گه‌یشته وه‌زاه‌تى داد”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “كاتێك دۆسیه‌كه‌م لهیهكدایهوه، ده‌ركه‌وت به‌پێی یاسا ئه‌م زه‌وییه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ته‌رخان كراوه، بۆیه نه مافى فه‌رمانبه‌رێكه نه وه‌زیر و نه سه‌رۆك وه‌زیرانیش یاساكه هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه، پێویسته له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ناكرێت. دواى ئه‌وه چووینه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و له‌وێ بڕیار درا كه ئه‌و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، به‌و شێوه‌یه بیناى وهزارهتهكهم له فرۆشتن ڕزگار كرد”.

