ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ میدیاكان رایگەیاند: ئەگەر فڕۆکەیەکی رووسی سنووریی ئاسمانیی ئەوروپا بشکێنێت، ئه‌وا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رەتناکاتەوە.
ماكڕۆن له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامەی “فرانکفۆرتەر ئەلجیمەین زایتونگی ئەڵمانی-ی گووتی: ئه‌وروپا به مافی خۆی ده‌زانێت كه پارێزگاریی له ئاسمانی خۆی بكات و چاودێرێكی رژد بێت له‌سه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن رووسیا یان هه‌ر وڵاتێكی تر بكرێته سه‌ری.
راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له “ناتۆ” جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی به‌رگریی ئاسمانیی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به ته‌رخانكردنی بڕی بودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.

