zagros news agency

ماكرۆن هۆشداری ده‌داته‌ رووسیا له‌باره‌ی به‌زاندنی ئاسمانی ئه‌وروپا

 

ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ میدیاكان رایگەیاند: ئەگەر فڕۆکەیەکی رووسی سنووریی ئاسمانیی ئەوروپا بشکێنێت، ئه‌وا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رەتناکاتەوە.

ماكڕۆن له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامەی “فرانکفۆرتەر ئەلجیمەین زایتونگی ئەڵمانی-ی گووتی: ئه‌وروپا به‌ مافی خۆی ده‌زانێت كه‌ پارێزگاریی له‌ ئاسمانی خۆی بكات و چاودێرێكی رژد بێت له‌سه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن رووسیا یان هه‌ر وڵاتێكی تر بكرێته‌ سه‌ری.

راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ “ناتۆ” جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی به‌رگریی ئاسمانیی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ ته‌رخانكردنی بڕی بودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی هێرشیان کردە سەر هونەرمندێک ده‌ستگیر كران

سەڵاح

35 ملیار دیناری گەندەڵی بۆ خەزێنە گەڕێندراوەتەوە

سەڵاح

قائیمقامی پێشووتری شنگال بۆ زاگرۆس: تا 30ی9 ده‌بێت په‌كه‌كه‌ شه‌نگال چۆڵ بكات

گوران