ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.2، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و د.دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەك لە سەرۆک زانکۆکان و یاریدەدەران و ڕاگری کۆلێژەکانی پزیشکی و نەقیب و ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی ددان و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی ددان و مێوانانی ناوەخۆ و دەرەوە، سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی پزیشکانی ددان بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە، كە بە بەشداری چەندین توێژینەوە زانستی سەبارەت بە نەخۆشیەکان و چارەسەری دەم و ددان و کردنەوەی پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و بەرهەم و پێداویستی و چارەسەرییە پزیشکان بەرێوەچوو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی كۆنفرانس، ئەنجامدانی كۆنفرانسەكەی بە گرنگ وەسفکرد و دووپاتی کردەوە کە پسپۆڕی پزیشکی ددان لە شارەكەمان لە ئاستێكی بەرزدایە و سازكردنی ئەم كۆنفرانسە و كردنەوەی ئەم پیشانگایەشی هۆکارێکن بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی زانستی ئەو بوارە و پەرەپێدانی ئاستی زانستی قوتابیان و فێرخوازانی ئەو بوارە به توانا ئهكادیمیه پزیشکیەكانیان.

