zagros news agency

١٢٠ هەزار حەشدی شەعبی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان: سزای سەرپێچیکارانی بانگەشە لە پارەی “دڵنیایی” دەبڕدرێت و حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەت بەشدار دەبێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی یەکشەممە، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە بڕی ئەو سزایانەی بەسەر کاندیدەکان یان لیستەکاندا دەسەپێنرێت کە سەرپێچی لە ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن، لە پارەی دڵنیایی (تأمينات) دەبڕدرێت کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دانراوە، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەشدا کە کارمەندانی حەشدی شەعبی شانبەشانی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدار دەبن.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئاژانسی “شەفەق نیوز” ڕوونیکردەوە: “پرۆسەی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کاندیدانەی کە سەرپێچی لە ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن، لە ڕێگەی تیمی چاودێری سەرپێچییەکانی سەر بە ئەمانەت (ئەمانەی کۆمسیۆن) دەبێت، کە ئەوانیش بە نۆرەی خۆیان ڕاپۆرتە فەرمییەکانیان بۆ کۆمسیۆن بەرز دەکەنەوە، بەمەش ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕی سزاکان دەردەکەن کە لە نێوان 2 بۆ 10 ملیۆن دیناری عێراقیدایە.”

وتیشی: “بڕی سزاکان لە بڕی پارەی دڵنیایی دەبڕدرێت کە لیستە هەڵبژاردنەکان و هاوپەیمانییەکان و کاندیدەکان وەک مەرجێکی تۆمارکردن دایانناوە، بەو مەرجەی دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان بۆیان بگەڕێنرێتەوە، مەگەر هیچ سزایەکیان لەسەر تۆمار نەکرابێت.” ڕوونیشیکردەوە کە رسووماتی پارەی دڵنیایی کە لەلایەن بەشداربووانەوە دانراوە، بریتین لە 50 ملیۆن دینار بۆ هاوپەیمانی، 25 ملیۆن دینار بۆ حیزب و 2 ملیۆن دینار بۆ کاندیدی تاک (سەربەخۆ).

ئەوەشی دووپاتکردەوە کە “لەوانەیە سزاکان لە بڕی پارەی دڵنیایەکە زیاتر بێت، لەم حاڵەتەدا کاندید یان هاوپەیمانییەکە بە بڕی سزاکە ئاگادار دەکرێتەوە کە پێویستە بیدات.”

لەسەر بەشداریکردنی کارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی لە هەڵبژاردندا، جەمیل ڕوونیکردەوە: “128 هەزار کارمەند لە دەستەی حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدار دەبن، شانبەشانی هێزە ئەمنییە جیاوازەکان، کە پێش وادەی دەنگدانی گشتییە.”

لە لایەکی ترەوە، ئەوس خەفاجی، فەرماندەی هێزەکانی ئەبو فەزل عەباس کە سەر بە حەشدی شەعبییە، بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز پشتڕاستی کردەوە کە: “هەموو ئەندامان و کارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوودا بەشدار دەبن و دەنگەکانیان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت بە هێزە ئەمنییە جیاوازەکان دەدەن.”

لەسەر بەشداریکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان، خەفاجی وەڵامی دایەوە: “ئاگاداری ئەوە نیم.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر لە پێشوازی سەری ساڵی نوێ

سەڵاح

ژمارەیەک کۆچبەر لەکەناراوەکانی یۆنان نقووم بوون

یاسین

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین