ئەمڕۆ دووشممە ئومێد سەباح لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و ئەنجومەنی پاڵشتی شارەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا،لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەرجەم داواکارییەکانی هەڵەبجە جێبەجێکران کە ئەمەش بەرهەمی سەردانی ئەنجومەنەکە بو بۆ لای سەرۆک بارزانی.
بەشێک لە بڕیارەکان:
🔹بە بڕی 25 ملیار دینار پڕۆژە لە هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن.
🔹لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە چاودێری پڕۆکان دەکرێت.
🔹بۆ پتەوکردنی کارگێری هەلەبجە بڕیار درا 250 کەسی دیکە دابمەزرێنرێت.
🔹سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ ئەوەی دەروازەی سازان بە نێودەوڵەتی بکرێت لە ئەمڕۆشدا بە فەرمی وەک دەروازەیەکی ناوخۆ ناسێندرا.
🔹قەرەبووکردنەوەی خەڵکی هەڵەبجە بکرێتەوە لە بودجەی سیادی.
🔹دروستکردنی پارک و نەخۆشخانە و بۆردێکی تەندروستی بۆ چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی.
🔹پلانی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ گەشتوگوزار کە پێشکەش کرابوو پەسەند کرا.
🔹لیژنەیەک دروستکرا کە کێشەی زەوی زاری هەڵەبجە چارەسەر بکرێت.

